بۆچی پێغەمبەرى خوا لەتەمەنیدا بانگى نەداوە




بۆچی پێغەمبەرى خوا لەتەمەنیدا بانگى نەداوە ؟ رەنگە کەم کەس هەبێت ئەو پرسیارەى لەخۆى کردبێت بۆچی پێغەمبەرى خوا(درودى خواى لەسەربێت) لەتەمەنیدا بانگى نەداوە، هۆکارەکەى چییە ؟ حیکمەت چییە لە بانگ نەداندا ؟ زانایان راى جیاوازیان هەیە کە گرنگترینى بریتین لە: * لەبەرئەوەى ناکرێت خۆى بانگ بدات و بڵى شاهێدى دەدەم کە محمد نێردراوى خوایە لەکاتێکدا خۆى محمدە. * هەندێکیش پێیان وایە لەبەر ئەوە بانگى نەداوە چونکە پێغەمبەرى خوا ئەگەر کارێکى بکردایە بەبەردەوام دەیکرد نەک ماوەیەک بیکات و وازىلێبهێنێت بەهۆى سەقاڵبونى بە بانگەوازەوە نەیتوانیوە بەردەوامیش بانگ بدات. * لەبەر ئەوەى فەزڵى پێشنوێژ لە بانگبێژ زیاترە، بۆیە حەزرەتى عومەر دەیفەرموو ئەگەر خیلافەت سەرقاڵى نەکردمایە بانگم دەدا. * بەشێکى تر لە زانایان پێیان وایە بۆیە پێغەمبەرى خوا بانگى نەداوە چونکە ئەگەر بانگى بدایە بانگ کردنى ئەو دەبوو بە بانگێشت کردن، نەچون بۆ جەماعەیش یەکسان دەبوو بە نەچون بەدەم بانگەوازى پێغەمبەر ئەوەش مەترسیدار دەبوو. * بەشێکى تر لە زانایان دەڵێن: چونکە بانگدان بۆ خۆى دانەبەزیوە، بەڵکو هاوەڵەکان لەخەوندا بینیویانە، پاشان پێغەمبەریش اقرارى کردووە "والله اعلم". * خاڵى کۆتایی و گرنگترینى: رەنگە کە تەنها خواى گەورە بزانێت و ئێمە نەزانین.

Share on Google Plus

About Unknown

    Blogger Comment
    Facebook Comment