محمد (صلى الله علیه وسلم) وه‌ك خۆی بناسه Unknown 8:02 ص ڕوودا Edit محمد (صلى الله علیه وسلم) وه‌ك خۆی بناسه ئه‌م ره‌وشته جوانانه‌ی كه باسی ده‌كه‌م ته‌نها دلۆپێكه له ده‌ریای بێ بنی ره‌وشت وكرداره‌جوانه‌كانی سه‌روه‌رمان (محمد) (درودی خوای لێبێت) به هیوای ئه‌وه‌ی له یادی له دایك بونیدا په‌یمانمان نوێكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر پابه‌ند بونی زیاتر به سونه‌ته‌كانی ئه‌م سه‌روه‌ره . - محمد( صلى الله علیه وسلم) هه‌ركه‌سێك قسه‌ی بۆ بكردابایه جوان گوێی بۆ راده‌گرت و هه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌قسه‌ی بۆ ده‌كرد وای ده‌زانی خۆشه‌ویسترین كه‌سه له‌لای. محمد( صلى الله علیه وسلم) له گه‌ل هه‌ژاران داده‌نیشت وگفتوگۆی ده‌كرد. محمد (صلى الله علیه وسلم) ده‌ست بلاوترین كه‌س بوو بۆ یارمه‌تی دان. . محمد (ێلى الله علیه وسلم) به‌رده‌وام له‌ژیانیدا شه‌ونوێژی ده‌كرد وسونه‌ته‌كانی پاش وپێش نوێژه‌كانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگوێ نه‌ده‌خست. محمد (صلى الله علیه وسلم) بگه‌یشتبایه هه‌ر كه‌سێك سه‌ره‌تا خۆی ده‌ستی ده‌كرد به‌سلاوكردن . . محمد (صلى الله علیه وسلم )به‌شه‌رمترین كه‌س بوو. محمد( صلى الله علیه وسلم) هه‌رشتێكی لێ داوا كرابایه نه‌ی ده‌وت نا. محمد( صلى الله علیه وسلم) نه‌رمونیان بوو له‌گه‌ل كه‌سێكی نه‌زان وه‌ئارام گر بوو له‌سه‌ر ئازاره‌كانی. محمد( صلى الله علیه وسلم) رووی به پێكه‌نین بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه قسه‌ی له‌گه‌ل دا ده‌كرد وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌رخۆیدا نه‌ده‌شكانده‌وه. محمد( صلى الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو كه‌سێك له‌به‌ری هه‌لسێته‌وه نه‌هی له‌م جۆره كرده‌وه‌یه ده‌كرد. محمد(صلى الله علیه وسلم) (به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گله‌یی له‌هیچ خواردنێك نه‌كردووه ئه‌گه‌ر به‌دلی بایێ ده‌یخوارد وئه‌گه‌ریش نا وازی لێده‌هێنا. محمد( صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر شتێكی پێ ناخۆش بوایه له‌رووی دا ده‌زانرا. محمد( صلى الله علیه وسلم) له‌هیچ كاتێك دابۆ نه‌فسی خۆی تۆله‌ی نه‌سه‌ندۆته‌وه ته‌نها مه‌گه‌ر سنوری خوا ببه‌زێنرابایه ئه‌و كاته بۆ خوا تۆله‌ی ده‌سه‌نده‌وه. محمد( صلى الله علیه وسلم) له‌كاتی سه‌ركه‌وتن دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌غرور نه‌ده‌بوو خۆ به‌زل زانینی نه‌بوو. محمد( صلى الله علیه وسلم) كه‌سێكی زاهدوله‌خوا ترس بوو. محمد( صلى الله علیه وسلم) زۆر رقی له‌درۆكردن ده‌بویه‌وه. محمد( صلى الله علیه وسلم) خۆشه‌ویسترین كرده‌وه له‌لای ئه‌وكرده‌وه‌یه بو كه به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ری ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت. محمد( ێلى الله علیه وسلم) كاتێك نوێژی بۆ خه‌لك ده‌كرد به شێوه‌یه‌كی كورت ئه‌نجامی ده‌دا وه‌ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا بوایه زۆر ده‌ماوه له‌ناو نوێژه‌كه‌دا. محمد( صلى الله علیه وسلم) كاتێك بچوبایه بۆ سه‌رجێگای نوستن ده‌ستی راستی له‌ژێر رومه‌تی دائه‌ناو ویردی نوستنی ئه‌خوێند. محمد (صلى الله علیه وسلم) بچوبوایه بۆ شوێنێك له‌كۆتایی كۆبۆنه‌وه‌كه داده‌نیشت محمد( صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر هه‌والێكی خۆشی بۆ بهاتبوایه ئه‌وا یه‌كسه‌ر سوجده‌ی شوكری ده‌برد بۆ خوای گه‌وره محمد( صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر مه‌ترسی دوژمنه‌كانی له‌سه‌ر بوایه ده‌یفه‌رموو(اللهم إنا نجعلك فی نحورهم ونعوژ بك من شرورهم) محمد( صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر شتێكی بدیتبایه‌و دلی پێ خۆش بایه ده‌یفه‌رموو(الحمد لله الژی بنعمته تتم الێالحات ) محمد( صلى الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر له دفن كردنی مردوویه‌ك بوبایه‌وه له‌سه‌ری راده‌وه‌ستاو ده‌یفه‌رموو(استغفروا الله لڕخیكم وسلوا له التثبیت فإنه الأن یسال)به‌واتای داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوا بۆ براكه‌تان بكه‌ن چونكه ئێستا ئه‌و پرسیاری لێده‌كرێت. محمد( صلى الله علیه وسلم) كه ده‌نوست سیواكه‌كه‌ی له‌لای سه‌ری دائه‌نا وكاتێكیش له‌خه‌و هه‌ستابایه یه‌كسه‌ر سیواكی ده‌كرد. محمد( ێلى الله علیه وسلم) هه‌رچه‌ندی له‌توانای دابوایه پێی‌خۆش بوو راسته‌ی به‌كاربهێنێت جاله‌پێ كردن بوایه یان له‌به‌ر كردن وه له‌هه‌موو هه‌لسوكه‌وته‌كانیدا. محمد( صلى الله علیه وسلم) ئازاترین كه‌س بوو محمد( صلى الله علیه وسلم) له‌هه‌موو كاته‌كانی ژیانی یادی خوای ده‌كرد. محمد( صلى الله علیه وسلم) رۆژانه نوێژی چێشته‌نگا(ضحى) ئه‌نجام ده‌دا. محمد( صلى الله علیه وسلم) رۆژانی دووشه‌ممه‌و پێنچ شه‌ممه به‌رۆژو ده‌بوو. محمد( صلى الله علیه وسلم) به‌ژیانێكی ساده‌و ئاسایی رازی بوو له دونیا. محمد( صلى الله علیه وسلم) له‌گه‌ل ئه‌وه‌یدا له‌به‌رزترین خوره‌وشت دابوو له‌هه‌مان كاتدا داوای له‌خوا ده‌كرد كه ره‌وشتی جوانتر بكات وه‌ك ده‌یفه‌رموو(اللهم كما احسنت خلقی فاحسن خلقی) محمد( صلى الله علیه وسلم) په‌نای به‌خوا ده‌گرت له‌ره‌وشتی خراپ ده‌یفه‌رموو (اللهم إنی ڕعوژ بك من الشقاق والنفاق وسوء الاخلاق ) Share on Facebook Share on Twitter Share on Google Plus About Unknown RELATED POSTS
Blogger Comment
Facebook Comment