گه‌رمیان.. هه‌ڵه‌ی پزیشكیى منداڵێك ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
"له‌ئێستادا ده‌رمانخانه‌كه‌ی كراوه‌یه"
له‌گه‌رمیان كچێكی ته‌مه‌ن (دوو ساڵ و ده مانگ) دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یاریده‌درێكی پزیشكه‌وه به‌هه‌ڵه ده‌رزی لێ ده‌درێت، له‌ئێستادا مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی قاچێكی لێده‌كرێت.
له‌تیف حه‌سه‌ن باوكی منداڵه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای توشبوونی ئه‌و كچه به‌نه‌خۆشی غوده و ئێسكه نه‌رمه، هه‌شت مانگ پێش ئێستا یاریده‌درێكی پزیشك له‌ده‌رمانخانه‌كه‌ی خۆی ده‌رزییه‌كی جۆری سترۆجیلی له‌ڕێگه‌ی سمته‌وه لێدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه یه‌كێك له‌قاچه‌كانی بێ هێز بوو، مه‌ترسی ئه‌وه‌شی لێده‌كرێت به‌ته‌واوی توانای رێكردنی نه‌مێنێت.
وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی لاوێن هه‌ست به‌كاریگه‌ری ئه‌و ده‌رزیه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ته‌ندروستی كچه‌كه‌یان، سێ مانگ پێش ئێستا سه‌ردانی پزیشكێك ده‌كه‌ن له‌ئێران و بۆیان روون ده‌بێته‌وه كه تێكچوونی باری ته‌ندروستی كچه‌كه‌یان به‌هۆی كاریگه‌ری ده‌رزیه‌كه‌وه بووه.
باوكی لاوێن ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه دوای ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و یاریده‌ده‌ری پزیشكه تۆمارده‌كه‌ن، له‌دوای ده‌ستگیركردنی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ دواترله‌لایه‌ن دادگاوه به‌كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت و له‌ئێستادا ده‌رمانخانه‌كه‌ی كراوه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیانیش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ده‌رزیه هه‌ڵه به‌كارهێنراوه‌و لیژنه‌یان پێكهێناوه و له‌ئێستادا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانیان.
حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان بۆ PUKmedia ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و لێژنه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كێشه‌كه پێكهینراوه گه‌ر بێت‌و تاوان له یاریده‌ده‌ری پزیشكه‌كه بێت، ئه‌وه به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و روبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه.
PUKmedia سامان یاروه‌یس - كه‌لار