(دوای چوار ساڵ گریان پێغه‌مبه‌ر عیسا هاته خه‌وم) ڕوداوێکی ڕاستی Unknown 8:08 ص ڕوودا Edit (دوای چوار ساڵ گریان پێغه‌مبه‌ر عیسا هاته خه‌وم) ڕوداوێکی ڕاستی الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لانبى بعده:محمد حسانی ته‌مه‌ن 48 ساڵ دانیشتوی میسڕو مامۆستا‌و بانگخوازی ئیسلامی له کتێبی(أحداث النهاية ونهاية العالم)باسسی روداوێکی راسته‌قینه‌مان بۆ ده‌کات و ده‌لێت..ئه‌و برایانه له ئه‌مریکا بۆیان گێرامه‌وه_کاتێک به سه‌ردان چووم بۆ لایان_ شتێکیان بۆ گێرامه‌وه ده‌رباره‌ی گه‌نجێکی ئه‌مریکی، که‌له نوێژی به‌یانیدا دێته ناو مزگه‌وتێکی شاری (بروکلن) له ویلایاتی (نیویورک) کاتێ ئه‌وان له نوێژه‌که‌یان بونه‌وه گه‌نجه ئه‌مریکییه‌که به نوێژ خوێنانی وتبو: ده‌مه‌وێت ببمه که‌سێک له شوێنکه‌وتوانی (محمدی کوری عبدالله)(صلى الله على وسلم)...و بێمه ناو دینی ئیسلامه‌وه له‌به‌ر ئه‌مه داوای یارمه‌تی له‌موسولمانانی ناو مزگه‌وته‌که کردبو که چی بکات بۆ ئه‌وه‌ی موسولمان ببێت خه‌لکی ناو مزگه‌وته‌که‌ش وتوبیان به کوره ئه‌مریکییه‌که؛ تۆ کێیت؟چیرۆکه‌که‌ت چییه؟؟چی تۆی هێناوه بۆ ئێره؟ئه‌مریکییکه‌ش وتبوی به موسولمانان؛ڕێگام نیشان بده‌ن که چی بکه‌مو پرسیار مه‌که‌ن....موسولمانانیش پێیان وتبو؛ هه‌سته خۆت بشۆو شایه‌تمان بهێنه...گه‌نجه‌که‌ش هه‌ستابو خۆی شت‌و شایه‌تمانی هێناو ئنجا موسولمانان فێری نوێژیان کردوو نوێژی به‌یانیشیان پێ‌کرد له مزگه‌وته‌که‌تدا..ئه‌مجار فه‌رموی؛ ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ له‌گه‌ل ئێوه‌ی موسو لمان بمێنمه‌وه له مه‌لبه‌نده‌که‌تان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئیسلام شت فێربم...ئه‌وانیش رێگه‌یان پێدا بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵیاندا بمێنێته‌وه...رۆژی یه‌که‌م به‌سه‌ر چوو...دووه‌میش به‌سه‌ر چوو...سێیه‌میش به‌سه‌ر چوو...له‌و ماوه‌ی سێ رۆژه‌دا له‌به‌ر درێژی سوژده‌کانی له‌به‌رده‌ستی خوای گه‌وره‌داو له‌به‌ر زۆر گریانی و سوربونی له‌سه‌ر گوێگرتن له قورئانی پیرۆز،سه‌رنجی هه‌مو برا موسولمانه‌کانی بۆ لای خۆی راکێشابوو...کاتێک له نوێژی ئێواره بونه‌وه له‌ته‌نیشت یه‌کێک له برا موسولمانه‌کانی دانیشت بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له خوێندنه‌وه‌ی قورئان بگرێت...ئه‌و برایه که قورئانی ده‌خوێند پێی وتت: براکه‌م... وام لێهاتووه،خۆم به‌که‌م ده‌زانم به ته‌نیشتی تۆوه،هه‌رکاتێک ته‌ماشات بکه‌م ئه‌وا خۆم به که‌م ده‌زانم.. من بۆماوه‌ی ده ساڵه هاتومه‌ته ناو ئه‌م دینه‌وه وه تۆش ته‌نها (سێ)رۆژه هاتووی که‌چی ده‌تبینم هه‌رده‌م به گریان و ترسه‌وه‌ی و ده‌ته‌وێ هه‌موو کاتێک گوێ بیستی قورئان بیت...براکه‌م...توخوا...پێم بلێ باسه‌کت چییه چیرۆکی موسولمان بونه‌که‌ات چییه؟؟ئه‌ویش وتی؛ ماوه‌ی چوار ساڵه ده‌بێت که من هه‌موو شه‌ووێک ده‌گریم و له‌خوا ده‌پاڕێمه‌وه که‌وا هیدایه‌تم بدات بۆ سه‌ر دینی حه‌قو راستی...ئینجا وتی: ئه‌و شه‌وه‌ی که من بۆ به‌یانییه‌که‌ی هاتم بۆ لاتان به گریانه‌وه خه‌وم لێکه‌وت له‌کاتێکتدا من له‌خوا ده‌پاڕامه‌وه...که‌هیدایه‌تم بدات بۆ سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌ق و راستی...ئینجا وتی: ئه‌و شه‌وه (عيساى كورى مه ريه م)م له خه ودا بينى(عليه وعلى نبينا أفضل الصلاة والسلام)که به په‌نجه‌ی ئیشاره‌تی بۆ ده‌کردم و ده‌یوت؛ ببه به(محمد)ی...ببه به شوێنکه‌وتوانی (محمد)..... ئینجا منیش ده‌رچوم وو،پاشان هاتم بۆلای ئێوه،چونکه‌یه‌که‌م مزگه‌وت بوو که له‌سه‌ر رێگاکه‌م بوو،...ئه‌و براییه‌ی که ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌ی بۆ گێرامه‌وه سوێندی خوارد به خوای په‌روه‌ردگار کاتێ بانگ ده‌ره‌که بانگی بۆ نوێژی عیشا فه‌رموو ئه‌و گه‌نجه له‌گه‌ل براموسولمانه‌کانیدا چووه ڕیزی نوێژ که‌ران و ده‌ستی کرد به نوێژ کردن له رکاتی یه‌که‌مداو له سوژده‌ی یه‌که‌مدا سوژده‌ی برد‌و سه‌ری به‌رز نه‌کرده‌وه ئینجا نوێژ که‌ران نوێژه‌که‌یان ته‌واو کرد‌و ئیمامه‌که سه‌لامی دایه‌وه‌و که‌چی ئه‌و هه‌ر سه‌ری به‌رز نه‌کرده‌وه ئیمامه‌که بانگی کرد هه‌ی فلان هه‌ی فلان به‌لام ئه‌و هه‌ر جوابی نه‌بوو،ئه‌مجار یه‌کیک له په‌نای دا بوو جوڵاندێوه که‌چی له سوژده‌دا که‌و به عه‌رزدا..که‌سه‌یریان کرد بۆیان ده‌رکه‌وت که گیانی ده‌رچووه‌و گه‌یشتۆته لای الله ......ئه‌ی خودایه کۆتایی ژیانمان به چاکه بگێری...له کاتێکدا که له‌به‌ر ده‌ستی خوادا سوژده‌ی بردبوو چه‌ند مردنێکی خۆشه!!!هه‌رکه‌سێک به سوژده‌وه بمرێت له قیامه‌تا به هه مان ِشێوه له گۆڕه‌که‌ی دێته ده‌ره‌وه‌و به سوژده‌وه حه‌شر ده‌کرێت.....که هه‌رگیز پيغمبه ر(صلى الله عليه وسلم)له خۆییه‌وه قسه ناکات ده‌فه‌رموێت راستگۆی باوه‌ڕ پێکراو:(هه‌مو عه‌بدێک له‌سه‌ر ئه‌وه زیندوو ده‌کرێته‌وه که له‌سه‌ری مردووه) له کۆتاییدا داواکارم له‌خوای په‌روه‌ردگار منیشوو ئێوه‌ش له باشترین شوێندا بمان باته‌وه بۆ لای خۆی.(امین) Share on Facebook Share on Twitter Share on Google Plus About Unknown RELATED POSTS
Blogger Comment
Facebook Comment